Duration 2:11

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەفر: 台灣

7 756 watched
0
104
Published 7 Apr 2022

#خەوننامەی #کوردی، بەشی بە؛ #بەفر: ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی بەفر لە خەودا، ئازار و خەم و مەینەتییە، مەگەر ئەوەی بەفرێکی کەمی بینیبێت. ئەگەر بینی لە زستاندا بەفر دەبارێت، یان کەوتە شوێنێک کە بەفری لێ دەبارێت، واتا خەڵکی ئەو شوێنە خەم و مەینەتی دایان دەگرێت. جابری مەغریبی دەڵێت: بینینی بەفر لە خەودا، لەشکری شکست خواردووە، بەتایبەت ئەگەر بەفرەکە لەگەڵ بادا بێت. ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی بەفر لە خەودا، شەش لێکدانەوەی هەیە. یەکەم: ڕزق و ڕۆزی. دووەم: ژیان. سێیەم: ماڵ و سامانی زۆر و هەرزانی لە نرخدا. چوارەم: لەشکری زۆر. پێنجەم: نەخۆشی. شەشەم: خەم و مەینەتی. ئەگەر بینی لە هاویندا بەفری کۆ کردەوە، واتا ماڵ و سامانی زۆر و حەڵاڵ کۆ دەکاتەوە. ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: بینینی بەفر لە خەودا لە کوێستاناندا، نیشانەی خێر و چاکەیە و لە گەرمیاندا نیشانەی خەم و مەینەتی و وشکەساڵیە. ئەگەر بینی بەفری لە وەرزی خۆیدا دەخوارد، باشترە کە بەفر بخوات لە وەرزی خۆیدا نەبێت. -------------------------------------------------------------------------- بۆ دیتنی بابەتەکە وەک خۆی سەردانی تێلێگرامی کوردزانست بکە: https://telegram.me/kurdzanistnet -------------------------------------------------------------------------- Kurdzanist is a scientific and social site کوردزانست، ماڵپەڕیکی زانستی و کۆمەڵایەتییە https://kurdzanist.net https://www.facebook.com/Kurdzanist.n ... https://www.instagram.com/kurdzanist/ https://telegram.me/kurdzanistnet https://twitter.com/KZanist https://www.tiktok.com/@ kurdzanist

Category

Show more

Comments - 14